سه‌رۆكی فراكسیۆنێكی یه‌كێتی له‌باره‌ی بڕوانامه‌كه‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌بێت و ده‌ڵێت "دوو كه‌س له‌ دوو فراكسیۆنی جیاواز له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌".
له‌باره‌ی تۆمه‌تی ساخته‌بونی بڕوانامه‌ی خوێندنی، ئه‌مڕۆ ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "هه‌وڵدرا ناوم له‌كه‌دار بكرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌وه‌ نه‌كرابو بۆ ده‌ركه‌وتنی راستی و دروستی بڕوانامه‌كه‌م، به‌ڵام دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌كه‌م راست و دروسته‌".
هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه‌، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ری بوه‌، خۆی له‌خۆیدا به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌یه‌، كه‌ داواكه‌ی جوڵاندبو، هه‌روه‌ها دۆسیه‌كه‌ به‌ ته‌واوی داخرا و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق له‌ 8-1-2018 په‌رله‌مانی عیراقی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ بون ئه‌و داوایه‌یان تۆماركردبو؟ ئارێز عه‌بدوڵڵا وتی "دوو كه‌س له‌ دوو فراكسیۆنی جیاواز له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌،  ئه‌گه‌ر له‌ ئێستا به‌دواوه‌ كۆتایی به‌و سیاسه‌ت و پیلانه‌یان بهێنن ئه‌وا لێیان خۆش ده‌بم، ئه‌گه‌رنا ناویان ده‌به‌م و با به‌ر له‌عنه‌تی خه‌ڵك بكه‌ون" .




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft