كه‌ركوك...هێرشده‌كرێته‌سه‌ر ماڵی وێنه‌گری ئاژانسی رویته‌رز

- كامه‌ران نه‌جار - كه‌ركوك 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13-1 به‌ نارنجۆكی ده‌نگی، هێرشكرایه‌سه‌ر ماڵی وێنه‌گری ئاژانسی رویته‌رز له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌شیداوای شاری كه‌ركوك.
ئاكۆ رشید وێنه‌گری ئاژانسی رۆیته‌رز به‌ رادیۆی نه‌وای وت "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 3:10 خوله‌ك، خۆم و هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانم له‌ ماڵه‌وه‌ بوین، له‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئاگاداربوینه‌وه‌، ماڵه‌كه‌مان هه‌مووی دوكه‌ڵ بوو، پاشان توانیمان ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بینیمان شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه‌مان و كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌كه‌مان هه‌مووی شكاوه‌".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێنه‌گره‌كه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو نارنجۆكه‌كه‌یان هاویشتۆته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها زیانی مادی به‌دواوه‌ بوه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.
وتیشی "هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك دوای روداوه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ ماڵه‌كه‌م و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌".







Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft