توركیا: رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینین له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا

- ئه‌نادۆڵ

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئه‌نقه‌ره‌ نێوه‌ندگیریان بكات. وتیشی "ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ڵه‌یه‌كی جدی كرد، له‌ هه‌ڵه‌كه‌ی تێگه‌یشت، به‌ڵام سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی عیراق بۆ ئێمه‌ گرنگه‌".
چاوشئۆغڵو كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌، كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی تورك، له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ قسه‌ی كرد.
له‌ میانی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیی عیراق كرد و وتی "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عیراق، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ نێوه‌ندگیریان بكه‌ین. ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌ڵه‌یه‌كی جددی كرد، له‌ هه‌ڵه‌كه‌ی تێگه‌یشت، به‌ڵام سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی عیراق بۆ ئێمه‌ گرنگه‌. بۆیه‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ ده‌چمه‌ به‌غدا. خوا یاربێت توركیا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا".
وتیشی "هیچ مه‌به‌ستێكی نهێنیمان نییه‌، چاومان له‌ خاكی كه‌س نییه‌. ته‌نیا بابه‌تێك كه‌ به‌رگری لێده‌كه‌ین، دادپه‌روه‌رییه‌".


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft