ده‌میرتاش: له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا پارێزگاری له‌خۆم ده‌كه‌م


سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" له‌ دانیشتنی دادگاییه‌كه‌یدا كه‌ رۆژی هه‌ینی 12-1  به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند "هه‌رچه‌نده‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌شێوه‌ی كراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا پارێزگاریی له‌خۆم ده‌كه‌م".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ دوای 434 رۆژ ده‌ستگیركردن، دوێنێ هه‌ینی 12-1، یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی دادگایكردنی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ دادگای ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، له‌ دادگاییه‌كه‌دا ده‌میرتاش پارێزگارینامه‌یه‌كی خوێندۆته‌وه‌و وتویه‌تی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م دانیشتنه‌دا به‌شیوه‌یه‌كی كراوه‌ دادگایی ده‌كرێم، به‌ڵام له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا پارێزگاریی له‌خۆم ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه‌، به‌رله‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێك سزابدرێت، پێویسته‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، له‌لایه‌ن داواكاری گشتی و دادگاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ كه‌یسه‌كه‌ی كرابێت، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ پشكنین بۆ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی نه‌كراوه‌.
دوای خوێندنه‌وه‌ی پارێزگاریینامه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، دادگا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌ركرد بۆ 17-5-2018.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft