هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا گه‌یشته‌ باشوری كه‌ركوك

- كامه‌ران نه‌جار - كه‌ركوك 

هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای عیراق گه‌یشته‌ قه‌زای خورماتو له‌ باشوری كه‌ركوك.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌كانی توركمانی به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، ئێواره‌ی دوێنێ 12-1 هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا به‌ فه‌رمانده‌یی لیوا ئه‌بو توراب گه‌یشته‌ قه‌زای خورماتو له‌ باشوری كه‌ركوك.
وتیشی "ئامانج له‌ هاتنی ئه‌و هێزه‌ چه‌سپاندنی یاساو دابینكردنی ئاسایشه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی میحوه‌ری باكور".
پاش گه‌یشتنی هێزه‌كه‌، له‌لایه‌ن ئه‌بو ره‌زا نه‌جار فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توركمانی پێشوازی لێكردون و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی بۆیان داڕێژراوه‌، گفتوگۆیان كرد.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft