نرخی خۆراك زۆر بەرزدەبێتەوە



رێكخراوی نێودەوڵەتیی خۆراك و كشتوكاڵ "فاو" رایگەیاند، نرخی خۆراك لە ساڵی 2017دا زۆر بەرزبۆتەوە و بەراورد بە ساڵی 2016، بە رێژەی 8.2% زیادی كردوە.
رێكخراوەكە رۆژی هەینی 12-1 ئاماژەی بەوەداوە، نیشانەی نرخی خۆراك لە ساڵی 2017دا گەیشتۆتە 174.6 خاڵ، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ساڵی 2014ەوە تۆماركرابێت.
هەروەها ئەوەش ئاشكراكراوە، كە جگە لە شەكر، نرخی هەموو خۆراكەكانی دیكە بەرزبۆتەوە، بەتایبەتی شیرنەمەنی، كە خێراترین رێژەی بەرزبونەوەی نرخی تۆماركردوە و بە درێژایی ساڵەكە گەیشتۆتە 31.5%.
پێچەوانەی هەموو پێكهاتە خۆراكییەكانی دیكە، لە ساڵی 2017دا نرخی شەكر دابەزیوە و گەیشتۆتە 11.2% بەراورد بە ساڵی 2016، چونكە بەرهەمهێنانی لە بەرازیل گەشەی كردوە، لەكاتێكدا ئەو وڵاتە گەورەترین بەرهەمهێنەرە لە جیهاندا.


Share :

زۆرترین بینراوە

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft