دلاوەر ئاژگەیی: بەغدا رێگەی بە سەردانی وەزیری بەرگری بەلجیكا بۆ هەرێم نەداوە


حكومەتی عێراق رێگەی بە وەزیری بەرگری بەلجیكا نەدا سەردانی هەولێر بكات و لەبەرامبەردا حكومەتی بروكسەل باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتكردووە بۆ روونكردنەوە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا كە ناوەندەكەی لە برۆكسلە رایگەیاند: "سیڤن ڤاندەپوت وەزیری بەرگری بەلجیكا بەنیاز بووە سەردانی بەغدا و هولێر بكات بە مەبەستی بەسەركردنەوەی هێزە بەلجیكییەكان لەو دوو شوێنە، بەڵام حكومەتی عێراق رێگەی پێنەداوە كە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات. هەر بۆیەش وەزیری دەرەوەی بەلجیكا بڕیاری داوە سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵوەشێنێتەوە".
بەوتەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا ، ئەم رووداوە حكومەتی فێدراڵی بەلجیكای نیگەرانكردووە و هەربۆیەش باڵیۆزی عێراق لە بروكسەل بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ پێدانی روونكردنەوە بانگهێشتكراوە. 
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووش ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پلانی هەبووە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات ، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق رێگەی بە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان نەدا، بۆیە ئەو وەزیرەش سەردانەكەی بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft