فەرەنسا داوا دەكات ئەمریكا پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بێت

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، داوای لە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كرد، پابەند بێت بەو ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.
لە ڕاگەیەندراوێكی كۆشكی ئەلیزێدا، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ماكرۆن و ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، باسیان لە كۆریای باكوور و ڕێككەوتنی ئەتۆمی كردووە لەگەڵ ئێران.
ماكرۆن پێداگری وڵاتەكەی لەسەر جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە خستووەتەڕوو، بە گرنگیشی زانیوە ئەو وڵاتانەی ڕێككەوتنەكەیان واژوو كردووە پابەندی ڕێككەوتنەكە بن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،‌ لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیریی هەمیشەیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستە دیالۆگێكی بەهێز لەگەڵ حكومەتی ئێران دروستبكرێت، لەسەر بەرنامەی بالیستی و سیاسەتی ناوچەیی، لە پاڵ ئەوەشدا ئەو رێككەوتنەی كراوە بەشێوەیەكی گونجاو بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 
هاوكات، ماكرۆن دروستكردنەوەی پەیوەندی لەنێوان كۆریای باشوور و كۆریای باكووری لە رۆژانی رابردوودا بە پێشهاتی ئەرێنی وەسفكردووە و بەپێویستی زانیوە درێژە بە سیاسەتی پێداگریانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بدرێت، لەپێناو داماڵینی نیمچەدوورگەی كۆریا لە چەكی ئەتۆمی و دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسیی.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft