مەحمود سەنگاوی: تەنها پشت بە هێزی سەربازی ببەستین دەڕوخێین

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت:  هەندێك كەس لەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا "هەندێك قسە دەكەن كە ڕەنگە زیانی زۆری هەبێت بۆ یەكێتی،" جەختیش لەوە دەكاتەوە هەر هێزێك جەماوەرەكەی لەدەست بدات دەڕووخێت."
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكی حزبیدا لە چەمچەماڵ رایگەیاندووە، "بەداخەوە هەندێك كەس لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا دێنە سەر تەلەفزیۆن و هەندێك قسە دەكەن كە ڕەنگە زیانی زۆری هەبێت بۆ یەكێتی. لەم رۆژانەدا هەڤاڵێكمان لە تەلەفزیۆنەوە كۆمەڵێك قسەی كرد كە قسەكان دوورن لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە". 
سەنگاوی جەختیكردەوە كە "یەكێتی نیشتمانی وەك هەموو جارێك مام جەلال دەیوت حزبی رەنجدەران و بیر و بازووە، یەكێتی حزبی هەژارەكانە، بەڵام ئەو برادەرانە دەڵێن یەكێتی ئەگەر یەك كورسیش بێنێت هەر یەكێتییە لەبەر ئەوەی هێزی هەیە."
وتیشی: "سەددام حسێنیش هێزی زۆری هەبوو، ئەو كاتە باسی ئەوەیان دەكرد هەشت هەزار دەبابەی هەبوو، نزیكەی چوار پێنج هەزار فڕۆكەی هەبوو، بەسەدان هەزار تۆپخانە و زیاتر لە ملیۆنێك سەرباز و سیخوڕی هەبوو. بەڵام لەبەر ئەوەی جەماوەری لەدەست دا، خۆتان بینیتان چارەنووسی سەددام حسێن و حزبەكەی چی بەسەر هات". لەكۆتاییشدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "ئێمەش ئەگەر جەماوەرەكەی خۆمان لەدەست بدەین و تەنها پشت بەهێزی سەربازیی ببەستین پێم وایە رووخاوین."
ئەم وتانەی مەحمود سەنگاوی دوای ئەوە دێت كە لە رۆژانی رابردوودا و لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی لەوەكردبوو، ئەگەر یەك كورسی یان 100 كورسی بێنین، هەر یەكێتی نیشتمانیی كوردستانین. نە لە عێراق نە لە كوردستان هیچ كەسێك ناتوانێ‌ بەبێ‌ یەكێتی بڕیار بدات، وتیشی: چەكمان هەیە و هیچ هێزێكیش كە زۆرینە بهێنێت بابیر لەوە  نەكاتەوە كە دەتوانێت چەكمان بكات.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft