فەڕەنسا ئیدانەی بڕیاری بونیاتنانی یەكەی دیكەی نیشتەجێبوونی جولەكەی كرد

فەڕەنسا ئیدانەی بڕیاری حكومەتی ئیسرائیلی كرد بۆ بونیاتنانی هەزار و ١٠٠ یەكەی دیكەی نیشتەجێبوونی جولەكە لە كەناری رۆژئاوا.
وەزارەتی دەرەوە فەڕەنسا رایگەیاند: "ئیدانەی هەزار و ١٠٠ یەكەی دیكە لە ٢٠ ناوچەی نیشتەجێبوونی جولەكە لە كەناری رۆژئاوا دەكەین. ئەم پلانە بڕیاری دادگاش لەخۆ دەگرێت كە داوای لە فەڵەستینییەكان كردووە تاكو مانگی ئادار موڵكە تایبەتییەكانیان چۆڵ بكەن".
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی دروستكردنی یەكەی نوێ لەلایەن ئیسرائیل دژی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكانە. سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشاوە ئەم جۆرە كارانە دەبنە هۆی تەشەنەسەندنی بارگرژییەكان لە ناوچەكە، زیانگەیاندن بە رێگەچارەی ئاشتییانەی یەكجارەكی و دادپەروەرانە هەروەها گورز وەشاندنیشە لە هیوای چارەسەركردنی كێشەكان بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft