ئاسۆ مامەند: لەكەركوك تەعریب و تەشەیوع لە ئارادایە

بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی دەڵێت، ئەگەر دۆخی كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دەبێ یان خۆپیشاندان بكرێت یاخود كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بكشێتەوە.
ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا  رایگەیاند: دۆخی ئێستای كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان باش نییە، ئەوەی حكومەتی عێراق بەناوی فەرزی دەستوور دەیكات هەمووی پێچەوانەی دەستوور و یاسایە، وتیشی:"ئێستا تەعریبكردنی بێشوومار و تەشەیوع (بەشیعەكردنی خەڵك) هەیە، دۆخی كەركووكمان پێخۆش نییە، بەڵام مانەوەمان پەیوەندی بە بڕیاری سەركردایەتیی كوردەوە هەیە".
ئاسۆ مامەند دەڵێت، بەغدا نەك هەر بۆ كەركووك، بەڵكو نیەتەكەی ئەوەیە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، كە پێچەوانەی دەستوورە.
بەرپرسە باڵاكەی یەكێتی لە كەركووك باس لە هەنگاوەكانی داهاتوو دەكات و دەڵێت، دەبێ هەموو حیزبە كوردستانییەكان كۆببنەوە و یەك بڕیار بدەن، بژاردەكانیش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی یان كشانەوە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی عێراقە بە سەرۆككۆماریشەوە.
ئاشكراشی كرد: هەفتەی داهاتوو حیزبە كوردستانییەكان لە كەركووك كۆدەبنەوە و بڕیار دەدەن، ئەگەر بڕیاری خۆپیشاندان درا، ئەوا مۆڵەت لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرن و بە ئاشتییانە دەنگی گەلی كورد دەگەیێننە دەرەوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft