سەركردەیەكی پارتی: گۆڕان و كۆمەڵ ئیعاز دەدەن بە بەغدا بۆ ئەوەی موچە نەنێرێت

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، سەردانەكەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ بەغداد بە مەبەستی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكان بووە.
خەسرەو گۆران، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە: وەفدی سێ لایەنەكە هەر لەخۆیانەوە سەردانی بەغدادیان كرد، هیچ لەبابەتەكان نەگۆڕاوە، ئەوان لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس و داوای موچەی فەرمانبەران دەكەن، بەڵام لەپشتەوە هۆكاری نەناردنی موچە و پارەی جوتیارانی كوردستان دوو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكەن و گومانیان لای عەبادی دروست كردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای سەردانەكەیان بۆ بەغداد، هیچ شتێك نەكراوە كە بڵێین ئەمە گۆڕانكاریە لە سیاسەتی بەغداد بەرامبەر هەرێم، چونی هەر شاندێكی حزبی بۆ بەغداد هیچ دەسكەوتێكی نابێت وە ئەمە شتێكی زۆر خراپ و مەترسییە.
ناوبراو وتیشی: داهێنەری پەرتەوازەیی لە هەرێمی كوردستاندا بزوتنەوەی گۆڕان بووە و دەبێت شاندی حكومەت بچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن نەك شاندی ئۆپۆزسیۆن یا شاندی چەند حیزبێك كە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكان.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا خەسرەو گۆران ڕایگەیاندووە: گۆڕان و كۆمەڵ ئیعاز دەدەن بە حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی بودجە و موچە نەنێرێت بۆ كوردستان.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft