هەڵەبجە... كێشەو روداوەكان بەراورد بە 2016 زیادیانكردوە

- دانا حامید - هەڵەبجە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ساڵی 2017دا ئاماری روداو و كێشە تۆماركراوەكان بەراورد بە ساڵی 2016 زیادیانكردوە.
ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا، رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە وتی "كۆی گشتی ئەو كێشانەی لە 2017 دا تۆماركراون بریتییە لە 2138 حاڵەت، بەراورد بە ساڵی 2016، 1563 كێشە بووە، كێشەكانیش تا رادەیەكی زۆر زیادیانكردوە، كۆی گشتی ئەو كەسانەشی بەهۆی ئەو كێشانەوە دەستگیركراون، بریتییە لە 598 تۆمەتبار كە 14-یان ژنن".
ئاماری تاوانەكان، كە لەلایەن وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەوە خرایەڕوو بەمشێوەیەیە:
توندوتیژی دژی ژنان 79، كوشتن 8، دزیكردن 147، روداوی هاتوچۆ و مردن 10، رووداوی هاتوچۆ و برینداربون 63، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەت 55، سكاڵا لەسەر رۆژنامەنوسان 1، هێرشكردنەسەر راگەیاندنكار 1، خراپ بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندیكردن 23، لێدان بەئەنقەست 168، یەك حاڵەتی رفاندن، چەكی بێ مۆڵەت 36 دۆسیە، هاوسەرگیری دەرەوەی دادگا 18 دۆسیە، دووحاڵەتی سواڵكردن تۆماركراوەو دراون بەدادگا، فێڵكردن 81 حاڵەت، هێرشكردنەسەر فەرمانبەر 47 حاڵەت، چوار حاڵەتی كوشتنی بەئەنقەست لە 2017دا تۆماركراوە، كە ساڵی 2016 ش هەر چوار حاڵەت بوو، بەڵام 4 حاڵەتەكەی ساڵی 2017 دووان لە قوربانییەكان ژن بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد بۆ ساڵی 2018 پێویستیان بەچەند بەشێك هەیە، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت و میلاكاتیان بۆ زیاد بكات، پێویستیان بە كردنەوەی چەند بەشێك هەیە وەكو كردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كردنەوەی بەشی پۆلیسی نەوجەوانان، كردنەوەی بەشی پۆلیسی پاسەوانییەكان، كردنەوەی بنكەی پۆلیسی زانكۆ، كردنەوەی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft