كەركوك.. هێرشكرایە سەر هێزەكانی دژەتیرۆر

 - كامەران نەجار - كەركوك

ئەمشەو 7-12 لەشاری كەركوك هێرشكرایە سەر هێزەكانی دژەتیرۆر.
لەوبارەیەوە عەقید ئەفراسیاو كامل وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە رادیۆی نەوای راگەیاند: ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە نارنجۆك هێرشیانكردۆتە سەر هێزەكانی دژەتیرۆر كە لەنزیك فولەكەی مەنتوجات لە گەڕەكی تەپەیە لە ناوەڕاستی شاری كەركوك.
وتیشی: چەكدارەكان دوای ئەو هێرشە بە چەكی BKC دەستڕێژی گوللـەیان لە هێزەكان كردوەو دواتر هەڵاتون بۆ شوێنێكی نادیار، وتیشی: هێزەكە هیچ زیانێكی گیانی و مادی بەرنەكەوتوە.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft