بزوتنەوەی ئیسلامی: بڕیارەكەی ترامپ ئیدانە دەكەین

 – سالم سەلیم 

بەرپرسێكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت: بڕیاری ناساندنی ئۆرشەلیم (قودس) بە پایتەختی نوێی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریكاوە، جیهانی ئیسلامی و عەرەبی نیگەران كردوەو كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتۆتەوە، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتوەكان ئەو شارە بە داگیركراو ناسێنراوەو هەر شارێكیش داگیركراو بێت نابێتە پایتەختی هیچ وڵاتێك.
عەبدوڵڵا وەرتێ‌ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ رادیۆی نەوا وتی: ئەم بڕیارەی ترامپ دەبێتە مایەی ئاڵۆزی لە ناوچەكەو مایەی دڵەڕاوكێ بۆ فەلەستینییەكان و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەم پرسە بەڕاشكاوانە دەربڕن.
 عەبدوڵڵا وەرتێ‌ وتیشی: بڕیارەكەی ئیدارەی ئەمریكا ئیدانە دەكەین، چونكە بڕیارێكی نا یاساییە بەپێی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكان.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft