یوسف محەمەد پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عیراق دەكات


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەردەبڕێت لەبارەی  بنبڕكردنی گەندەڵییەوە.
رۆژی پێنجشەممە 7-12 د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی (سپۆتنیك)ی راگەیاندوە، شەڕی گەندەڵی هیچی كەمتر نییە لە شەڕی دژی تیرۆر داوا دەكەم گشتگیر بێت هیچ كەسێكی لە بەدەر نەكرێت لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان.
یوسف محەمەد داواشی لە یەكێتی ئەوروپاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە پشتیوانی بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق و بە گشتی لە هەرێمی كودستان بەتایبەتی ببن.
ئەو داوایەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەكیدا هات كە لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبینای پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا سازكرابوو.
هەروەها یوسف محەمەد داواشیكردوە، دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان ئاسایی بكرێنەوە بەتایبەت لەشاری كەركوك و دوزخورماتو و مەخمورو شنگال، بۆئەوەی حكومەتی هەرێم و بەغدا پرۆگرامێكی نوێ پەیڕەو بكەن كە لەبەرژەوەندی گشتی و هاوبەشی بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردولا.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft