كۆمسیۆنی كۆنگرەی یەكێتی كارا دەكرێتەوە

 – سالم سەلیم 

جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: هەلومەرجی ئێستای یەكێتی و بارودۆخی سیاسی و ئابوری دەخوازێت یەكێتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت كە وێستگەیەكە بۆ نوێبونەوەی یەكێتی و بەبەرداكرنەوەی گیانێكی نوێی سەردەمیانەیە بۆ ئەم قۆناغەی حزب.
زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بۆ رادیۆی نەوا وتی: 
گرنگە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆئەوەی بەرنامەی سیاسی یەكێتی جارێكی دیكە بە فۆڕم و هەیكەلێكی نوێ دابڕێژرێتەوەو گۆڕانكاری لە هەیكەل و شێوازی بەڕێوەبردنی حزبدا بكرێت.
زوبێر عوسمان وتیشی: ئێستا لیژنەیەكی تایبەتیان لەناو ئەنجومەنی ناوەندا پێكهێناوە بە هەماهەنگی لەگەڵ سكرتاریەتی ئەنجومەن بۆ هەمواركردنەوەی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی.
 زوبێر عوسمان راشیگەیاند:  لە ئایندەیەكی نزیكدا داوا لە كۆمسیۆنی كۆنگرە دەكەین كارا ببێتەوەو دەستبەكارەكانی بكاتەوە، بۆئەوەی بتوانرێت لەمانگی شوباتی 2018 دا كۆنگرەیەكی سەركەوتو ببەسترێت. 


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft