بە واژۆی ئاشتی هەورامی نەوتی كێڵگەیەك لەجیاتی قەرز دەفرۆشرێت


پەرلەمانتارێكی گۆڕان نوسراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە كە بڕیاری فرۆشتنی نەوتی كێڵگەیەكی داوە لەجیاتی قەرزی كاش.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان نوسراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بڵاوكردۆتەوە كە لە 5-12-2017 كراوەو واژۆی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی پێوەیە، فەرمانێكی وەزارییە لەسەر فرۆشتنی بڕێك نەوتی برێنت بۆ ماوەیەك كە دیارینەكراوە چەندە.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتییەكان بڕیاردراوە بە فرۆشتنی بڕی 13 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەكو بەرزترین ئاست لە نەوتی خاوی كێڵگەی شێخان سەر بەكۆمپانیانی گۆڵف كیستۆن كە لە ئێستادا لەتوانادا نییە هەناردەی دەرەوە بكرێت بە كۆمپانیای (عیراق ئۆیڵ) لەجیاتی قەرزی كاش بە نرخی 18 دۆلار- برێنت بۆ ماوەیەكی دیارینەكراوە كە لە رێككەوتی 22-11-2017ـەوە دەستبەكاربون.
لەسەر ئەو نوسراوە عەلی حەمە ساڵح نوسیویەتی: ئەم پارە چەند بوو؟ كەی وەرگیرا؟ چی لێهاتوە! زۆر هاوارمانكرد ئەمانە نەوتی ساڵانی ئاییندەشیان فرۆشتوەو كەس نازانێت پارەكەی لە كوێیە! دڵنیابن مانەوەی ئەمانە لە حوكمدا كوردستان وێرانتر دەكات، پێویستە گۆڕان بڕیارێكی ئازایانە بۆ گۆڕانكاری بدات.




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft