"ئەو بڕە نەوتەی بەغدا بۆ ئاوارەكانی هەرێمی ناردوە زۆر كەمە"


بەرپرسی راگەیاندنی بۆردی هاریكاری مرۆیی لەپارێزگای دهۆك باسلەوەدەكات، بە لەبەرچاوگرتنی شاخاویبونی ناوچەكەو بونی ژمارەیەكی زۆر ئاوارە لەو پارێزگایە، ئەو سوتەمەنیەی لە بەغداوە رەوانە دەكرێت زۆر كەمەو بەشی پێداویستییەكانیان ناكات.
سالم سەعید بەرپرسی راگەیاندنی بۆردی هاریكاری مرۆیی لەپارێزگای دهۆك، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (ل گەل بویەرا)ی رادیۆی نەوا وتی: بەهۆی ئەوەی دهۆك ناوچەیەكی شاخاوی و ساردەو وەرزی زستان هاتوە، پێداویستی گەرمكەرەوە بۆ ئاوارەكان زۆر كەمەو بەغداش درەنگ دەستی بەناردنی سوتەمەنی كردوە، ئەو بڕەشی كە ناردویەتی زۆر كەمەو بەشی پێداویستییەكانیان ناكات، تائێستا لە حەوت كامپی ئاوارەكان سوتەمەنی دابەشكراوەو پرۆسەكەش بەردەوامە.
بەرپرسی راگەیاندنی بۆردی هاریكاری مرۆیی لەپارێزگای دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی كەمدەرامەتی ناوچەكە هەندێكیان دۆخیان لە ئاوارەكان باشتر نییەو پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان گوشارەكان لەسەر بەغدا چڕ بكەنەوەو لایەنی نێودەوڵەتیش لەوبارەیەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت.






Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft