سەرۆك وەزیرانی فلاندەرز: نیگەرانین لە كەمكردنەوەی بودجەی هەرێم


سەرۆك وەزیرانی هەرێمێكی بەلجیكا نیگەرانی خۆی دەگەیەنێتە حكومەتی عیراق سەبارەت بەو رێوشوێنانەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان گرتویەتییەبەر.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرزەوە لە بەلجیكا، نامەیەكی خێرت بۆرژوا سەرۆك وەزیرانی هەرێمەكەی پێگەیشت كە ئاڕاستەی جەواد ئەلهنداوی باڵیۆزی عیراق لە بەلجیكا كراوە.
سایتی فەرمی پارتی بڵاویكردۆتەوە، نامەكە بەئامانجی دەربڕینی ناڕەزایی حكومەتی هەرێمی فلاندەرزە سەبارەت بە رێوشوێنەكانی حكومەتی عیراق لە دژی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكیشی بۆ فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی باڵای سیاسەتی ئاسایش و دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ناردوە.
لەنامەكەدا سەرۆك وەزیرانی فلاندەرز نیگەرانە بەرامبەر بە كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018و داخستنی ئاسمانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، ئەم هەنگاوانە كاریگەریی زۆریان لەسەر دانیشتوان و ناردنی هاریكارییە مرۆییەكان بۆ ئەو ئاوارانەی لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن، دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز داواشیكردوە، حكومەتی عیراق پێداچونەوە بەو رێوشوێنانەدا بكات كە گرتویەتییە بەر.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft