هەردوو سەرۆك كۆماری توركیاو یۆنان باسی پەیمانی لۆزان دەكەن


پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس سەركۆماری یۆنان رایگەیاند: پەیمانی لۆزان بەردی بناغەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا پێكدەهێنێت، ئەم پەیمانە كە لەڕووی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانەوە بۆشایی بەجێنەهێشتوەو پێویستی بە تەواوكردن نییە، باوەڕمان وانییە ئەمە پێویستی بە مشتومڕو چاوپێداخشاندنەوە هەبێت.
پاڤلۆپۆلۆس سەرۆك كۆماری یۆنان لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كرد كە بەسەردانێكی فەرمی لە یۆنانە. 
لە پرێس كۆنفرانسێكدا پاڤلۆپۆلۆس رایگەیاند: پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان توركیا و یۆنان بەهێزتر بكرێن، یۆنان پشتگیری توركیا دەكات بۆ بونە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپاو پێمانوایە ئەم سەردانە بۆ یەكێتی ئەوروپاش گرنگی زۆری هەیە.
لەبارەی قەیرانی پەنابەران و رێككەوتنی كۆچ لەنێوان یەكێتی ئەوروپاو توركیا، سەرۆك كۆماری یۆنان سوپاسی ئەردۆغانی كرد كە بە ئەرێنی سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەو پلانەن كە دایانڕشتوە بۆ رێگریكردن لە كۆچەران و پەڕینەوەیان لە توركیاوە بۆ ناو خاكی یەكێتی ئەوروپا
پەیمانی لۆزان لە  24-7-1923 ئەنجامی كۆنگرەیەك بوو لە سویسرا، مەبەست لێی باسكردنی كێشەكانی نێوان توركیاو یۆنان و بەستنی رێكەوتنێكی نوێی ئاشتی بو تا شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە.
هەر ئەو پەیمانە زەبرێكی توندی لە دۆزی كورد دا لە ناوچەكەو دابەشیكردن بەسەر چوار وڵاتدا. 


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft