130 به‌ریتانی سه‌ربه‌ داعش كوژراون


گاڤین ویلیامسۆن وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نابێت رێگه‌ بدرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ به‌رتیانیانه‌ی چونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ه‌وه‌.
له‌میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، ویلیامسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لانی كه‌م 800 هاووڵاتی به‌ریتانی چوونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی داعشه‌وه‌ له‌ عیراق و سوریا له‌وانه‌ش تائێستا 130یان كوژراون.
وه‌زیره‌كه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بونه‌ته‌ داعش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هیچ شوێنێكیان نییه‌ سه‌قامگیر بێت بۆیان.
ناوبراو وتویه‌تی "نابێت رێگه‌ بدرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی به‌ریتانی كه‌ چونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی داعشه‌وه‌، له‌كاتێكدا بژارده‌ی به‌ریتانیا له‌ناوبردنی تیرۆریستانه‌".



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft