وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بوه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی به‌ ئه‌لیكترۆنیكراو


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی گه‌نده‌ڵییه‌، چونكه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ردا نامێنێت.
له‌ كۆنفرانسێكدا به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاره‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ هاوكاری رێكخراوی یوئێن دی پی، پڕۆژه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی كاره‌كانی حكومه‌تی راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: پرۆژه‌كه‌ نه‌هێشتنی نوسراوی كاغه‌زه‌ له‌ رێگای به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی گشت نوسراوه‌كان له‌نێوان داموده‌زگاكاندا. 
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستده‌كات به‌ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆیدا.
سامی جه‌لال راشیگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت تا بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بكه‌وێته‌كار، هاوكات چه‌ند رێكخراوێكیش به‌ڵێنی هاوكاریكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یانداوه‌. 


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft