كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیم (قودس)ه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ 7-12 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی بۆ رادیۆی نه‌وا نێردراوه‌، ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی قه‌واره‌ی زایۆنی ئیدانه‌ ده‌كات. هه‌روه‌ك به‌ هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ناوچه‌كه‌ خۆی له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ رێزنه‌گرتنه‌ له‌ پیرۆزییه‌كانی موسڵمانانی جیهان، چونكه‌ قودس رووگه‌ی یه‌كه‌می موسڵمانانه‌و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ دڵی هه‌موو موسڵمانێكدا".
شه‌وی رابردو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی ئۆرشه‌لیم (قودس)ی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریشی دا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پایته‌خته‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft