جوتیارێك 400 تۆن هه‌نار بۆ هاوینی داهاتو هه‌ڵده‌گرێت


جوتیارێكی نمونه‌یی له‌ ده‌شتی شاره‌زور له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌، نزیكه‌ی 400 تۆن هه‌نار به‌ شێوازێكی جیاواز و له‌ ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتیدا هه‌ڵده‌گرێت.
ئازاد محه‌مه‌د جوتیارێكی نمونه‌یی ده‌شتی شاره‌زوره‌ ئه‌و له‌ رێگه‌ی داهێنانه‌كانی له‌ كشتوكاڵدا هه‌موانی سه‌رسام كردوه‌ و تا ئێستاش چه‌ندین خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.
له‌ ئێستادا ئه‌م جوتیاره‌ له‌ رێگه‌ی دروستكردنی ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتییه‌وه‌ كه‌ له‌ خانوی پلاستیكی پێكهاتوه‌ و ناوه‌كه‌ی به‌ ته‌خته‌ و پوش چاككردوه‌، بڕی 27 هه‌زار سندوق هه‌ناری هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 400 تۆن هه‌نار له‌خۆده‌گرێت.
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ پێكردوه‌ ساڵی رابردو ئه‌و  ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ی دروست كردوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و تا مانگی ئاب هه‌ناره‌كه‌ی ناوی مایه‌وه‌، ئه‌مساڵ زیاتر په‌ره‌ی پێداوه‌ و ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ خانویه‌كی پلاستیكی ساده‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌كه‌ی به‌ نایلۆن گیراوه‌، ناوه‌كه‌شی راده‌ی شێ-ی بۆ دروستكردوه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌خته‌ و دانانی پووشی مه‌ره‌زه‌ له‌ نێو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ كه‌ هه‌فته‌ی جارێك پوشه‌كه‌ به‌ قه‌تره‌ ته‌ڕده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و هه‌نارانه‌ی له‌ ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا هه‌ڵیگرتون له‌ 25ی مانگی ئه‌یلول لێكراونه‌ته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی پێبگه‌ن، ئه‌وه‌ وا ده‌كات هه‌ناره‌كان له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا به‌ته‌واوی پێبگه‌ن و ئێستاش وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌ناره‌كه‌ تازه‌ لێكرابێته‌وه‌ له‌ داره‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ناره‌كه‌ پێگه‌یشتبێت ئه‌وا له‌كاتی هه‌ڵگرتنی خۆی ده‌خواته‌وه‌ و خه‌سار ده‌بێت.
ئازاد له‌ باخه‌كه‌یدا هه‌لی كاری بۆ چه‌ندین كه‌س دابینكردوه‌ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت رۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ باخه‌كه‌یدا كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك رۆژ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 40 كه‌س.









Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft