مانگی رابردو 282 سكاڵا لای پۆلیسی سلێمانی تۆماركراوه‌

– پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا - سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی بۆ مانگی (11)ی ئه‌م ساڵ له‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژهه‌ڵات - رۆژئاوا و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن (282) دانه‌بوه‌ و به‌پێی تۆماركردنی سكاڵا بوه‌. له‌و رێژه‌یه‌ش توانراوه‌ (188) تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و (94) تۆمه‌تباریش تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون، به‌ڵام كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت.
پۆلیسی سلێمانی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كان به‌هۆی تاوانه‌ جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه‌ بوه‌، سه‌رجه‌می به‌پێی یاساو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft