خورماتو...25 پۆلیسی كورد ئازادكران

- لاڤه‌ كورده‌

25 پۆلیسی كورد‌ له‌ خورماتو، كه‌ به‌هۆی‌ به‌شداریكردنیان له‌ ریفراندۆمی 25-9 ده‌ستگیركرابون، ئێواره‌ی دوێنێ ئازادكران.
له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، 29 پۆلیسی‌ كوردی‌ دانیشتوی‌ خورماتو به‌هۆی به‌شداریكردنیان له‌ ریفراندۆمدا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچو، له‌و ژماره‌یه‌ش 25 پۆلیس ئێواره‌ی دوێنێ 6-12 ئازادكران".
روتیشیكرده‌وه‌، سێ پۆلیسی دیكه‌یان به‌هۆی نه‌بونی كه‌فاله‌ت ئازاد نه‌كراون، یه‌كێكیشیان هه‌فته‌ی داهاتو سه‌ردانی پۆلیسی تكریت ده‌كات.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ 25-9 ژماره‌یه‌ك پۆلیسی‌ كورد له‌ خورماتو به‌شدارییان له‌ ریفراندۆمدا كرد، حكومه‌تی‌ عیراق له‌ڕێگه‌ی‌ پۆلیسی‌ تكریته‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ئه‌و پۆلیس و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ ده‌ركرد، كه‌ به‌شداریی پرۆسه‌كه‌یان كردبو.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft