یەكێتی: دروستبونی رەوتی نوێبونەوە بۆ جیابونەیە


مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بە دروستبونی رەوتێك لەناو یەكێتیدا دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەو هەنگاوە بە ئاڕاستەی جیابونەوەیەو خزمەت بە یەكێتی ناو یەكێتی ناكات،

 ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
رونكردنەوەیەك لە مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە 
لە ماوەی ڕابردوودا، رەوتێك بەناوی (رەوتی نوێكردنەوەو دروستكردنەوەی یەكێتی) راگەیەنرا، كە لەلایەن ژمارەیەك هەڤاڵی یەكێتییەوە كاری بۆ دەكرێت، لێرەوە بەپێیوستی ئەزانین بە هەموو لایەكی رابگەیەنین، ئەم هەنگاوە لە دەرەوەی پەیڕەو پرۆگرامی (ی،ن،ك)ەو كارێكە بە ئاڕاستەی جیابونەوە لە حیزب خزمەت بە یەكێتی ناو یەكێتی ناكات و هەوڵێكیشە بەمەبەستی لەمپبەردانان لەبەردەم  بەستنی چوارەمین كۆنگرەدا، كە ئەمەش بەهیچ جۆرێك پەسەندكراو نییە، دروستكردنی هەر رەوتێك بە هەر ناو و ئامانجێك، هێندەی بۆ مەرام و دەسكەوتی تایبەتیە، ئەوەندە  هەنگاوێك نیە بۆ چارەسەركردنی هیچ گرفتێك یان زیندوكردنەوەی پرەنسیپە ونبۆكانی حیزب.
بۆیە راستر وایە، ئەو هەڤاڵانە لەڕێگای وێستگە شەرعێكانەوە هەنگاوبنێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان، نەك لەڕێگای ناشەرعی و پێچەوانە بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزب، جارێكی تر جەخت ئەكەینەوە لەوەی ئەو هەنگاوە دەچێتە دەرەوەی بازنەی كاری حیزبی و دەڕژێتە خانەی خزمەتكردن بە دژو نەیارەكانی یەكێتی، سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مامیش لەم جۆرە هەنگاو و كارانەدا، لەبەدیهێنانی ئەركە قورسەكانیدا دور ئەكەوێتەوە، بۆیە پێمانوایە قۆناغەكە پێویستی بە هەوڵ و كۆششی تەواوی هەڤاڵانەو تا بەستنی كۆنگرەش پابەند بون بە پەیڕەو و پڕۆگرامی پەسەند كراوی یەكێتی وە ئەركی بنچینەی ژیانی حزبی و سیاسیمان دەبێت.
                               یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  
                                       مەكتەبی ڕێكخستن
                                            ٦-١٢-٢٠١٧


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft