سلێمانی.. گرژی لەنێوان خاوەن عەرەبانەكان و تیمەكانی شارەوانی دروستدەبێت

 - پێشكەوت عەبدوڵڵا - سلێمانی

بەهۆی لابردنیان لەسەر شەقامەكان، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دەستگێڕ و خاوەن عەرەبانەكان و تیمەكانی نەهێشتنی زیادەڕۆیی سەر بە شارەوانی سلێمانی دروستدەبێت.
لەوبارەیەوە پەیامنێری رادیۆی نەوا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 6-12 لە هەردوو شەقامی مەولەوی و كاك ئەحمەدی شێخ لە شاری سلێمانی، بۆ لابردنی عەرەبانەو دەستگێڕەكان لەسەر شەقامەكان، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوەو پێكیانداداوە.
وتیشی: هێزەكانی پۆلیسیش لەوێ بون، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزبونی دۆخەكەوە ناچاربون داری كارەبایی بەكاربهێنن، لەو پێكادانەشدا ژمارەیەك هاووڵاتی برینداربون.





Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft