سلێمانی... مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌ هاووڵاتیان ناده‌ن

- لاڤه‌ كورده‌ 

ده‌ركردنی‌ بڕیارێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانییه‌وه‌، مانگرتنی‌ خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ و بڕیاریاندا له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 6-12 كار به‌مۆلیده‌كانیان نه‌كه‌ن، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش ده‌ڵێت "ناتوانین كاره‌با به‌ هاووڵاتیان بده‌ین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به‌رپرسه‌ له‌وه‌".
تاریق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی له‌ پاش كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ هاووڵاتیان، له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریی خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، بڕیاردرا به‌كوژاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانمان و كاره‌باش ناده‌ین به‌ هاووڵاتیان".
وتیشی "به‌رپرسی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانییه‌، چونكه‌ به‌ده‌م داواكاری خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه‌ نایه‌ت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت له‌ به‌رامبه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده‌، به‌شی دابینكردنی گازی مۆلیده‌كان ناكات".



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft