سریلانكا 32 كۆچه‌رى نایاسایى له‌ به‌له‌مێكدا ده‌ستگیرده‌كات


هێزه‌ ده‌ریایه‌كانى سریلانكا 32 كۆچه‌رى وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌ به‌له‌مێكدا بوون و هه‌وڵیان داوه‌ به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى میدیاى ئه‌و وڵاته‌، به‌له‌مى ئه‌و كۆچه‌رانه‌ به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌واوه‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كان و پاشان هێزه‌ ده‌ریایه‌كان ده‌ستگیریان كردون.
ئوسترالیا و سریلانكا به‌رده‌وامن له‌ هه‌ماهه‌نگى به‌مه‌به‌ستى به‌گژداچونه‌وه‌ى قاچاخچێتیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ و له‌ ساڵى 2013 ه‌وه‌ هیچ كۆچه‌رێكى به‌ڕه‌گه‌ز سریلانكى نه‌یتوانیوه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft