ئه‌مڕۆ ترامپ بڕیاری خۆی له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ ده‌دات


وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 6-12 دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیار له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ بدات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سارا سانده‌رس وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس، ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ بڕیاری خۆی ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قودس هۆشداری دا به‌ كارمه‌ندانی و هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌وه‌ی نه‌چنه‌ قودس و كه‌ناری خۆرئاوا، به‌پاساوی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و كاری تێكده‌رانه‌.
ئه‌و هۆشداریه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ قودس هاتوه‌، كه‌ تێیدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، رێگه‌ به‌ كارمه‌ندانی حكومه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان نادرێت بچنه‌ قودس و كه‌ناری خۆرئاوا، ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌منییه‌ له‌پێناو پاراستنی ئاسایشیان.
هاوكات داوا له‌ كارمه‌ندانی حكومه‌تی ئه‌مریكا كراوه‌ دوربكه‌ونه‌ له‌و ناوچانه‌ی خه‌ڵكی زۆر لێی كۆده‌بنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ نزیكنه‌بنه‌وه‌ كه‌ سه‌ربازی لێیه‌.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هۆشدارییه‌كه‌ تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو ترامپ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینییه‌وه‌ كرد و له‌ نیازی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس راگه‌یاند، كاردانه‌وه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ توندتر بۆته‌وه‌ و سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ نه‌درێت، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌كاته‌وه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft