عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح.. كۆتایی خوێناوی مانگی هه‌نگوینی له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان


ناوی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌گه‌ڵ مێژووی 40 ساڵی رابردووی یه‌مه‌ن ئاوێته‌بووه‌. ساڵی 1942 له‌ نزیك سه‌نعای پایته‌خت له‌ دایكبوو. له‌ هه‌ڕه‌تی لاوێتیه‌وه‌ چووه‌ ریزه‌كانی سوپا و هه‌ر ئه‌وێ بۆی بووه‌ په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵات.
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌دا چووه‌ ناو سوپا و له‌ یه‌كه‌ی زریپۆشه‌وه‌ پله‌كانی سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بڕی، له‌ ساڵی 1978 ه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌مه‌نی باكوری به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ و له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ و دوای رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لی سالم ئه‌لبه‌یز سه‌رۆك كۆماری یه‌مه‌نی باشور و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌شه‌، بوو به‌ سه‌رۆكی یه‌مه‌ن.
ئه‌و شه‌پۆله‌ی به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ناوده‌براو و ته‌ختی به‌ختی چه‌ند حاكمێكی عه‌ره‌بی سه‌ره‌وژێر كرد، داوێنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیشی گرته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تادا به‌ زه‌بر و زه‌نگ به‌ره‌وڕوی خۆپیشانده‌ران بوه‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2011 دا له‌ ئه‌نجامی هێرشێك بۆسه‌ر كۆشكی كۆماری به‌سه‌ختی برینداربوو، شه‌ش مانگ دواتر و به‌پێی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی وڵاتانی كه‌نداو و دوای وه‌رگرتنی مافی پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
وازهێنانی ساڵح له‌ كورسیه‌كه‌ی كۆتایی رێگه‌كه‌ی نه‌بوو، دواتر كه‌وته‌ هاوپه‌یمانی حوسییه‌كان و روبه‌رێكی فراوانی یه‌مه‌نیان كۆنتڕۆڵ كرد و پێكه‌وه‌ شه‌ڕی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كرد، كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام مانگی (12)ی ئه‌مساڵ كۆتایی به‌و مانگی هه‌نگوینیه‌ی نێوانیان هات.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح خواستی خۆی بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی یه‌مه‌ن و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی نیشاندا، هه‌ر ئه‌مه‌ وایكرد، بكه‌وێته‌ به‌ر توڕه‌یی حوسییه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی و شه‌ڕ له‌نێوانیان بێته‌ئاراوه‌.
رۆژی چواری كانونی یه‌كه‌می 2017 كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كه‌وته‌ بۆسه‌ی حوسییه‌كانه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی باڵای حزبی كۆنگره‌ی میللیی یه‌مه‌ن كوژران.


Share :

زۆرترین بینراوە

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft