ته‌ها خه‌لیل

هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو ته‌ها خه‌لیل له‌ساڵی 1940 له‌شاری سلێمانی له‌ دایكبوه‌، ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدایه‌، به‌شداری له‌ سه‌دان به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ بواری شانۆ و درامای كوردیدا كردوه‌. 
خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ (ئه‌نوه‌ر تۆڤی و محه‌مه‌د ساڵح دیلان و نوری وه‌شتی و ئازاد شه‌وقی و ره‌ئوف یه‌حیاو ره‌فیق چالاك و ولیه‌م یوحه‌نا) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی بون و له‌ 19/6/1957 بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژووی شانۆی كوردیدا مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی نواندنی یه‌كه‌مین تیپی شانۆیی سلێمانیان هێناوه‌ته‌وه‌و له‌و كاته‌وه‌ تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی كه‌ له‌ زنجیره‌ درامای (ره‌یحانه‌) رۆڵێكی شایسته‌و كارای هه‌بوه‌و له‌ هونه‌ر دانه‌بڕاوه‌، واته‌ هه‌ر له‌ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردو چ وه‌ك وه‌رگێڕ و ئاماده‌كاری ده‌قی شانۆیی و چ وه‌ك ئه‌كته‌ر و نواندن له‌م شانۆگه‌رییانه‌ی ساڵانی په‌نجاكاندا رۆڵی دیارو به‌رچاوی هه‌بوه‌ كه‌ به‌سه‌ره‌تاكانی هونه‌ری ئه‌و ده‌ژمێردرێن، له‌وانه‌ (پیسكه‌ی ته‌ڕپیر، خۆم به‌ خۆمم كرد، ئه‌مره‌كه‌ی به‌گم، له‌ڕێی نیشتماندا، گڵكۆی تازه‌ی له‌یل، مه‌م و زین، بێ ئیشی، سه‌ری گڵۆڵه‌كه‌، ئۆتێللۆ) .. هتد.
یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر شانۆ له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵانه‌وه‌ بوه‌و له‌شانۆگه‌ری (قوربانییه‌ك له‌ڕێی داوێن پاكیدا) بو كه‌ له‌ نوسینی (عادل ته‌ها)ی برای بوه‌و تێیدا رۆڵی منداڵێكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی بینیوه‌، دواتر چیرۆكه‌كه‌ی (أ.ب، هه‌وری) به‌ناوی (دڵداری و په‌یمان په‌روه‌ری) یان كردبوه‌ شانۆو رۆڵی ژنی تیادا گێراوه‌،  چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژنی كورد به‌سه‌ر شانۆوه‌ نه‌بوه‌، هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر تۆڤی، و كامیل ژیر و حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ته‌هادا هه‌ر له‌ساڵی 1951 تا ساڵی 1955 رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ زۆربه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاتی سلێمانیدا هه‌بوه‌، تا ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاو هه‌شتاكان و دوای راپه‌ڕینیش ته‌ها خه‌لیل ده‌یویست له‌ شانۆ و دراماكاندا كه‌سایه‌تی خۆی له‌ داهێنانه‌دا ببینێته‌وه‌ و به‌ ره‌نگ و رواڵه‌تێكی كوردانه‌وه‌ نواندن بكات.
ته‌ها خه‌لیل له‌ رۆژی 17-11-2010 له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft