ژیاننامەی جەلال تاڵەبانی

- جەلال حسامەدین تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال.
- لە ساڵی 1933 لە گوندی كەلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایكبووە. 
- ساڵی 1959 كۆلێژی یاسای لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە. 
- لە دەستپێكی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 رۆڵی سەرەكی گێڕاوە. 
- رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. كەسێكی نزیكی مەلا مستەفا بارزانی بووە. 
- لە نیوەی دووەمی ساڵانی شەستی سەدەی رابردوودا ناكۆكیی لەگەڵ سەركردایەتیی شۆڕشی ئەیلولدا هەبووە، ئەوانەی لەگەڵ ئەودا بوون بە باڵی جەلالی ناسراون. 
- دوای رێككەوتننامەی یازدەی ئادار، مام جەلال بۆ نوێنەرایەتیكردنی شۆڕش بۆ ماوەیەك چووەتە بەیروت. 
- ساڵی 1976 لەگەڵ چەند هەڤاڵێكی لە سوریا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دامەزراند و بووە سكرتێری گشتیی ئەو حزبە و تا ئێستاش لەو پۆستە بەردەوامە. 
- لە یەكەمین هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستاندا لە ساڵی 1992 كاندید بووە بۆ رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان. 
- لە نیوەی دووەمی ساڵانی نەوەتدا بووەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئیدارەی سلێمانی. 
- ساڵی 1998 لەگەڵ مەسعود بارزانی و بە نێوانگیریی ئەمریكا رێككەوتننامەی واشنتنیان واژۆكرد، بەو هۆیەشەوە كۆتایی بە شەڕی براكوژی هێنرا كە لەنێوان یەكێتی و پارتیدا چوار ساڵ بوو هەڵایسابوو.
- لەدوای رووخانی رژێم لە ساڵی 2003، ئەندامی ئەنجومەنی حوكم بوەو بۆ خولێكیش سەرۆكی ئەو ئەنجومەنی بووە. 
- رۆژی 6 ی نیسانی 2005 وەك یەكەم كورد لە مێژوودا بووە سەرۆك كۆماری كاتی عیراق. رۆژی 22 ی نیسانی 2006 یش سەرلەنوێ ئەو پۆستەی وەرگرتەوە. 
- لەبەرئەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق بۆ كوردستان بوو، ساڵی 2010ـیش دیسان مام جەلال بووەوە سەرۆك كۆمار.
- رۆژی 18-12-2012، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشك، لە بەغدا كەوتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە گەیەنرایە ئەڵمانیا.
- تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوژینی پێكهێناوە و دوو كوڕیان هەیە بەناوەكانی قوباد و بافڵ.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft