عومه‌ر سه‌ید عه‌لی

ساڵی (1945) له‌گه‌ڕه‌كی شێخان له‌شاری سلێمانی له‌دایك بوه‌.
ساڵی (1974) خانه‌ی مامۆستایانی له‌ سلێمانی ته‌واو كردوه‌. هه‌مان ساڵ بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌.
ساڵی (1975) بوه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی (1976) رێكخستنه‌كانیان ئاشكرابوه‌، له‌گه‌ڵ شه‌ش سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئێران ده‌ستگیركران ‌و راده‌ستی حكومه‌تی عیراق كرانه‌وه‌.
له‌ (11/7/1976) به‌شه‌ش ساڵ زیندانی سزا دراوه‌.
ساڵی (1979) به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوه‌ و ئازادكراوه‌.
دوای ئازادبونی له‌زیندان به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.
ساڵی (1980) به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ له‌بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بوه‌، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه‌، سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردوه‌ له‌ ئه‌وروپا.
له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێراوه‌.
ساڵی (1992) بوه‌ته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
ساڵی (2009) ده‌ستی له‌ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كێشایه‌وه‌.
یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ساڵی (2009) له‌سه‌ر لیستی گۆڕان خۆی كاندیدكردوه‌ و دوای ده‌رچونی كشاوه‌ته‌وه‌.
كۆكاری فراكسیۆنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه‌.
ئه‌مڕۆ (25/7/2017) به‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft