كه‌مال سابیر

هونه‌رمه‌ند كه‌مال سابیر، له‌ ساڵی 1944 له‌ له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی سلێمانی چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ر له‌ سلێمانی ته‌واوكردووه‌، هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ خه‌ریكی كاری هونه‌ری بووه‌، له‌ ناو هاوڕێكانیدا به‌قسه‌ خۆش و نوكته‌ چی ناسراو بوه‌.
كه‌مال سابیر له‌ ساڵی 1970، ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ ناوه‌‌و بۆته‌ خاوه‌نی  دوو كوڕ و دوو كچ به‌ناوه‌كانی هه‌ردی، هه‌ڤاڵ، هه‌ڵاڵه‌ و هه‌رێز.
مامۆستا كه‌مال سابیر هه‌رچۆن له‌ بواری هونه‌ریدا ڕۆڵی دیاری هه‌بووه‌، شان به‌شانی هونه‌ره‌كه‌ی خه‌ریكی كاری ڕامیاری و كوردایه‌تیش بووه‌، هه‌رگیز به‌رامبه‌ر دوژمن چۆكی دانه‌داوه‌ و بوێرانه‌ له‌ ڕوویاندا وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و سووربووه‌ له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی.
كه‌مال سابیر  له‌ ساڵی 1964 - 1965 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو كردووه‌ و له‌ ساڵی 1969 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و تاكو ساڵی 1972 ئه‌ندامی تیپی هاوڕێ یانی گه‌زیزه‌ بووه‌.
له‌ساڵی 1973 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردییان دامه‌زراندوه‌‌و، وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری تیپه‌كه‌ كاری كردوه‌.
كه‌مال سابیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه‌ و ساڵی (1983 - 1993) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه‌.
ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه‌ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان بووه‌ له‌ ساڵی 1991 و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری به‌رنامه‌ی كه‌شكۆڵ بووه‌ و به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ ساڵانی (1994 -1995).
هه‌نه‌رمه‌ند و مامۆستای گه‌وره‌ى كورد، ڕۆژی 1997.06.02 دڵه‌ مه‌زنه‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له‌ هونه‌ر و خۆشه‌ویستانی كرد و به‌و كۆچه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ هونه‌ری كوردیدا دروست كرد. 

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft