میقداد مەدحەد بەدرخان



میقداد مەدحەت بەدرخان نوسەری ناوداری كورد لەبنەماڵەی بەدرخانییەكان و لەدامەزرێنەرانی‌ رۆژنامەی‌ كوردستان بو. كوڕی‌ میر بەدرخان پاشایە، ساڵی‌ لەدایكبون و كۆچی‌ دوایی‌ نەزانراوە. 
میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێكی‌ ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەكان و كوردەكانی‌ ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەكانیان وەرگرتوە بۆ ناونانی‌ منداڵەكانیان.
ساڵی‌ 1891 هاتۆتە میسر، ساڵی‌ 1898 لە قاهیرە پێنج ژمارەی‌ رۆژنامەی‌ كوردستان بڵاودەكاتەوە، پاش ئەوە لەترسی‌ هەڕەشەكانی‌ سوڵتان عەبدولحەمیدی‌ عوسمانی‌ دەگەڕێتەوە ئیستانبوڵ، بۆئەوەی‌ براكانی‌ توشی‌ ئەشكەنجەو زیندانی‌ كردن نەبن.
ساڵی‌ 1899 لەگەڵ عەلی‌ بەگی‌ برایدا هەوڵدەدەن زەمینە بۆ شۆڕشێكی‌ نەتەوەیی‌ خۆش بكەن، بەڵام سەر ناكەون.
هەندێك لە مێژونوسەكان دەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەكێك‌ بوە لە ئەندامە چالاكەكانی‌ پارتی (ئیتحاد و تەرەقی). ساڵی‌ 1906 لەسەر ئەو هەڵوێستەی‌ لە توركیا نەفی‌ كرا. 
ساڵی‌ 1910 و ماوەیەك پاش ڕاگەیاندنی‌ حكومەتی‌ دەستوری‌ لە ئیستانبوڵ بەشداری‌ دەكات لەدامەزراندنی‌ (جەمعیەتی‌ نەشری‌ مەعاریفی‌ كوردی) بەپێی هەندێ‌ سەرچاوە ماوەیەك كراوە بەموتەسەریفی‌ شاری‌ دەرسیم، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە هیچ شتێك دەربارەی‌ ژیانی‌ نازانرێت.
میقداد مەدحەت بەدرخان جگە لەوەی‌ كە یەكەمین رۆژنامەنوس و دامەزرێنەری بزاڤی‌ كوردییە، چاپخانەیەكیشی‌ بەناوی‌ (چاپخانەی‌ رۆژنامەی‌ كوردستان) لەقاهیرە دامەزراندوە، كە بەیەكەمین چاپخانەی‌ كوردی‌ دەژمێردرێت‌.
میقداد مەدحەت جگە لەزمانی‌ خۆی‌ و زمانی‌ توركی‌ و عەرەبی‌ زمانی‌ فەرەنسیشی‌ بە باشی‌ زانیوە، بۆیە لەگەڵ بڵاوبونەوەی‌ یەكەمین ژمارەی‌ رۆژنامەی‌ كوردستاندا كارتێكی‌ بەزمانی‌ فەرەنسی‌ بڵاوكردۆتەوە كە شارستانیبونی‌ عەقڵی‌ میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft