"فرە لیستی زەرەری بۆ كورد نییە، چونكە عیراق یەك بازنە نییە"



لە بەرنامەی "هێڵی سێیەم"ی رادیۆی نەوادا، پرسی هەڵبژاردن، هاوپەیمانێتییەكان، بەدەنگەوەچونی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان، هاوكێشەی نوێی سیاسیی لە كوردستان و عیراقدا تاووتوێكرا.
لەمیانی بەرنامەكەدا، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیكردەوە، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوشدا بە هەمان شێوە كوردەكان دەنگ بە لیستە كوردییەكان دەدەن و سوننە بە سوننە و شیعەش بە شیعەكانی دەدەن. وتیشی "ئەگەر لە هەرێم حزبە كوردستانییەكان بە لیستی جیاواز دابەزن زۆر سروشتییە، بەڵام لە ناوچە جێناكۆكەكان ئاسەوارەكەی سلبی دەبێت".
لەلایەن خۆیەوە بەڵێن ئیسماعیل بەرپرسی گۆشەی هەڵبژاردنی سلێمانی لە ژووری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكانی نێوان لیستەكان وتی "كۆبونەوەكان بەردەوامن و بە عەقڵیەتی سڕینەوەی پارتی و یەكێتی كارناكەین. گفتوگۆی زۆریش كراوە لەسەر یەك لیستی و فرە لیستی، لەكاتێكدا فرە لیستی ناكاتە زەرەر، چونكە فرە بازنەییە و عیراق یەك بازنە نییە".
هەر لەبەرنامەكەدا  عەلی قادر بەرپرسی نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داتای بایۆمەتری لە كوردستاندا ئاشكراكرد و وتی "رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە دهۆك بەرزترینە، كە 71%ە، پاشان هەولێر دێت بە 58%، سلێمانی-یش 49%ە".


بەرنامەکانی تر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft