"ئه‌م حزبه‌ نوێیانه‌ ته‌نها بۆ پله‌ و پاره‌ دروست ئه‌بن"

ئێمه‌ كێشه‌ى كه‌مى حزبمان نیه‌ تا زۆربوون سوودى هه‌بێ.
زۆربه‌ى سه‌ركرده‌ى حزبه‌ نوێكان پێشتر له‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوون و هیچیان نه‌كردووه‌.
له‌ راپرسیه‌كه‌ى رادیۆى نه‌وادا 79%متمانه‌یان نه‌بوو به‌ حزبه‌ نوێكان.
حزبه‌ كۆنه‌كان وایان كرد مرۆڤ له‌ كورد بوونى خۆى په‌شیمان ببێته‌وه‌.
پێم باشه‌ حزب زۆر ببێت به‌ڵكو ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌مان له‌كۆلأ ببنه‌وه‌.
سه‌ركرده‌ى حزبێكى كۆن كه‌ئه‌ڵێ: یه‌ك كورسیش بهێنین چونكه‌ چه‌كمان هه‌یه‌ واز ناهێنین كه‌واته‌ حزبى نوێ ئه‌گه‌ر چه‌كى نه‌بێ ناتوانێت هیچ كاریگه‌ریه‌كى هه‌بێ.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بجووڵێ ئه‌و كێیه‌ تابتوانێ به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ت بوه‌ستێته‌وه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند گوزارشتێكى به‌شداربووانى ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ى به‌رنامه‌ى پرسى نه‌وا بوون له‌سه‌ر ته‌وه‌رى: دامه‌زراندنى حزبه‌ نوێكان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنى.



بەرنامەکانی تر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft